یەکەمین سەنتەری حکومییە لە قەزاکە

لە قەزای کفری سەنتەری ئۆتیزم کرایەوە

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای کفری یەکەمین سەنتەری ئۆتیزم کرایەوە و 30 کارمەند لە سەنتەرەکەدا کار دەکەن.

ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان بە 964ـی وت، ئەمە یەکەمین سەنتەری حکومییە لە کفری دەکرێتەوە، بیناکە پێشتر شارەوانی و بەشی سیانەی کفری تێدابوو، دوای وەرگرتنەوەی بە بڕی 56 ملیۆن دینار بینایەکی تازە درووستکرا و بڕی 27 ملیۆنیش بۆ پێداویستیەکانی سەنتەرەکە تەرخان کرا.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی ئۆتیزمییان هەیە لە قەزای کفری، بەڕێوەبەری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان وتی، تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمیمان لەبەردەست نییە لەبەرئەوەی هیچ لیژنەیەکی دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئۆتیزم لە ناوچەکەدا نیە.

وتیشی، داوامان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە لیژنەیەک دیاری بکەن و بەپێی داتا نافەرمیەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 350 منداڵی ئۆتیزم هەیە و 50 منداڵیان لە قەزای کفرین.

کارمەند بۆ سەنتەری ئۆتیزمی قەزای کفری دادەمەزرێندرێت

کارمەند بۆ سەنتەری ئۆتیزمی قەزای کفری دادەمەزرێندرێت