عەبدولفەتاح سیسی
“هیچ کەس ناتوانێت ناسنامەی کورد بسڕێتەوە”
+964
ژووری هەواڵ
عەبدولفەتاح سیسی، ئەو سەرۆکەیە كە تاق و تەنیا بەرامبەر بەرەی ئیخوان موسلیمینی میسر وەستایەوە، ئەو لە بارەی گەلی كوردەوە دەڵێت، هیچ کەس ناتوانێت ناسنامەی کورد بسڕێتەوە.
سیسی لە سەرەتادا بووە بەڕێوەبەری هەواڵگری و ئاسایشی وڵاتەکەی خستەژێر دەستی خۆیەوە، دواتر بۆ سەرکردایەتی کردنی وڵاتێکی 111 ملیۆن کەسی.
لە وەڵامی کچە گەنجێکی کورد لەبارەی ململانێکان، کەمینەکان، رق و کینە لە جیهان و مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی داننەنان بە ئایندەی کورددا، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر رایگەیاند “ئەوەی لە ماوەی 70 بۆ 80 ساڵی رابردوو روویداوە کە دابەشبوونی دەوڵەتی کوردی بووە و دیفاکتۆیەکیان لە تورکیا، سووریا، عێراق و ئێران و شوێنی دیکە سەپاندووە، ئازاربەخشە، بەڵام ئەوە بەراورد دەکەم بە پشتبەستن بە کار و ئاشتی، کەس ناتوانێت ناسنامەت لێببات، بە بەڵگەی ئەوەی لەگەڵ هەموو ئەوانەی روویانداوە، ئێستا تۆ قسەمان بۆ دەکەیت”.
عەبدولفەتاح سیسی دەڵێت، هیچ کەس ناتوانێت ناسنامەی کورد بسڕێتەوە و زمان و دابونەریت و رۆشنبیریی کوردان ماوە و هەیە سەرەڕای ئەو دابەشبوونەی کراوە، بەڵام ماوەی 60 ساڵە شەڕ و پێکدادان هەبووە کە توانا و دەرامەتی گەلی کوردی بەهەدەرداوە، ئەوە بەهایەکە لە کیس کورد دراوە، پێویستە ئەو هەوڵانە بدرێن لە بواری بنیادنانی تواناکان و لێهاتوویی، خوێندن، تەندروستی و پەرەپێدان.
سەیری بەرنامەكە بكە و هەموو شتێك لە بارەی سەرۆكی ئێستای میسرەوە بزانە