شارەوانی پارەی نییە

مانگێکە شەقامی گه‌ڵابه‌كانى دەربەندیخان تێکدراوە و چاکنەکراوەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ماوه‌ى مانگێكه‌ شه‌قامێكی ده‌ربه‌ندیخان تێكدراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌، شاره‌وانیش ده‌ڵێت “پاره‌مان نییه‌ چاكى بكه‌ین”.

شه‌قامه‌كه‌، جوت سایدی 30 مەتریه‌ و بە شەقامی گه‌ڵابەکان ناسراوه‌، نزیكه‌ى 150 مەترى ئه‌و شه‌قامه‌ بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تێکدراوە.

لە سەرەتای چونە ناو قەزای دەربەندیخان دەستپێدەکات و لە نزیک فلکەی پەری دەریا کۆتایی دێت، ئەو بارھەڵگرانەی بە دەربەندیخان تێدەپەڕن ئەو شەقامە بەکاردێنن، چونكه‌ رێگه‌یان پێنادرێت بەناو شاردا هاتوچۆ بكه‌ن.

عوسمان عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، لەکاتی کارکردن ئاوەڕۆی شەقامەکە شکا بوو، بۆیە بەشێکی شەقامەکە تێکچووبو دووبارە قیرەکەی ھەڵکەندرایەوە.

وتیشی “چاککردنەوەی شكاروى ئاوەڕۆ لە ئەستۆی ئێمە نیە و پارەشمان نیە بۆ چاککردنەوەی”.

لایخۆشییه‌وه‌، سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـى وت، کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە بە ئێمەیان وتووە، ئاوەڕۆکە شکاوە زیانی بە ئه‌وانیش گەیاندوە، ھەرکات ئاوەڕۆکە چاککرایەوە ئەوانیش شەقامەکە قیرتاو دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد “بەزووترین کات کێشەی ئەو شەقامە چارەسەر دەکەین، داوامانکردوە ئەندازیار خەمڵاندن بۆ تێچوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆکە بکات”.

روونیشیكرده‌وه‌، ئەگەر تێچوی کەمبوو وەک قایمقامیەت چاکی دەکەنەوە، یان داوا لە رێگاوبانی سلێمانی دەکەن بۆیان تەواو بکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تامانگی 9ـی ئەمساڵ دەتوانن خانووە زیادەڕۆکانتان لە دەر...

تامانگی 9ـی ئەمساڵ دەتوانن خانووە زیادەڕۆکانتان لە دەربەندیخان تاپۆ بکەن