لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا
دادگا فیدڕاڵی سكاڵایەکی رەتکردەوە و ئەوەی دووەمیش کاتی پێویستە
964+
ئەحمەد مستەفا
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر سکاڵای “نایاسایبوونی” هەمواری ئەنجومەنی شورای دواخست و ئەو داوایەشی رەتکردەوە، کە لەسەر سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو.
ئەمڕۆ لە دانیشتنەکەیدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە “کە تێیدا داواکرابوو، بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نادروست لە قەڵەم بدرێن و حکومەت هەڵبوەشێتەوە ئەگەر لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا”.
دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، “ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکە نییە”.
سکاڵای دووەم لەلایەن بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دژی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و داوایکردووە دادگاکە هەمواری یاساکە کە لە ساڵی 2022دا کراوە بە “نایاسایی” بزانێت.
جگە لەوە سکاڵای لەسەر دوو مادەی پەیوەست بەو بابەتەوە کردووە کە پەیوندیدارن بە دادگای کارگێڕی و سکاڵاکانی رەگەزنامە، دادگاکە ئەم سکاڵایەی بۆ رۆژی 16.9.2024 دواخست.