کەسیک لە سلێمانی تەقەی کردووە و هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە
964+
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بەهۆی دەمەقاڵەوە کەسێک تەقەی کردووە و هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
زانیاری هات…
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمشەو کارمەندێکی کۆماندۆ بۆ چا خواردنەوە چووەتە گەڕەکی راپەڕین لای لەفەفرۆشەکان، دوای خواردنەوەی چاکە لەسەر نەدانی پارە بووەتە دەنگە دەنگی لەگەل چایچیەکەدا”.
وتیشی، “لە ئەنجامدا تەقەی لە چایچیەکە کردووە کوشتویەتی و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە و دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی رووداوەکە تەقەکەرەکەیان دەستگیر کردووە”.