حاجی ئۆمەران فێنکە
بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە و وەک دوێنێش گەرمە
964+
سۆما حەکیم زادە
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما هەر وەک دوێنێ بە بەرزى دەمێننەوە، کەرکوک گەرمترینە و حاجى ئۆمەرانیش فێنکە.
بەشى پێشبینییەکانى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم دەڵێت، پلەکانى گەرما بۆ ئەمڕۆ وەک دوێنێیە، هەرچەندە ئاسمان ساماڵە بەڵام تۆزێکى کەمی هەیە.
بە 44 پلەى سیلیزى کەرکوک و گەرمیان گەرمترینن، لە حاجى ئۆمەرانیش گەرما نییە و هێشتا 32 پلەى سیلیزى تێنەپەڕاندووە.
پلەکانى گەرما بۆ ئەمڕۆ شەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى
سۆران: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
سبەی کەشوهەوا تۆز و خۆڵ دەبێت