دەرهێنەرەکەى قسە بۆ 964 دەکات

کورتە فیلمى ژنە بێناونیشانەکان پاڵێوراوە بۆ فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى مۆسکۆ

964+

پەری ساڵح

کورتە فیلمێکی دۆکیومێنتاری کوردی بەناوی “ژنە بێناونیشانەکان” کە باس لە چیرۆکی کوشتنی ژنان دەکات، پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی جیهانی و دەرهێنەرەکەشی دەڵێت، “هیچ یادگارییەکی خۆشم لەگەڵی نییە”

دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە دەرهێنەر بڵند عەلی تایبەت بە 964 وتی، لەچەند ساڵی رابردوودا چەندین حاڵەتی کوشتنی ژنان روویداوەو زۆر لەو حاڵەتانە بەبیانووی شەرەفەوە پەردەپۆش کراون، تەنانەت لەدوای مردنیشیان بێبەشیان کردوون لە شوناسی خۆیان، بەشێکیان تەنانەت لەسەر گۆڕەکانیشییان بێناو دەنێژرێن

فیلمی ژنانی بێ ناونیشان، پاڵێوراوە بۆ چوارەم فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی مۆسکۆ و بڕیارە 18.9.2024 بەڕێوەبچێت.

فیلمێکی کوردی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی جیهانی

فیلمێکی کوردی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی جیهانی