ئەمڕۆ خنکان زۆرە

لە سنوورى زاخۆ پیاوێکى تەمەن 55 ساڵ خنکا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دواى ئەوەى لە نوێژى هەینى گەڕابووەوە، پیاوێکى تەمەن 55 ساڵانى دانیشتووى دهۆک لە سنوورى قەزاى زاخۆ، خۆى دەخاتە ئاوى رووبارى گوندى گۆفکێ و  دەخنکێت، و دواتر تەرمەکەى دەدۆزێتەوە.

پیاوەکە ناوی (ج.ف) و تەمەن 55 ساڵانە.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـى وت،”ئەو کەسەى خنکاوە بەمەبەستى گەشتکردن رووى لە سنوورى گوندى گۆفکێ کردبوو، دواتر لەوێ چووە بۆ نوێژى هەینى و لە کاتى گەڕانەوە بەهۆى گەرماوە خۆى خستووەتە ناو ئاوەکە و ویستویەتى مەلە بکات، بەڵام دیارنامێنێت و دواتر کاتژمێر 5:00 تەرمەکەى بە خنکاوى دۆزرایەوە”.

تەرمى ئەو پیاوە رەوانەى پزیشکى دادى زاخۆکراوە، بەپێى ئامارەکانى بەرگرى شارستانى زاخۆش، تەنیا ئەمساڵ لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ نۆ حاڵەتى خنکان تۆمارکراون و تەرمى هەموویان دۆزراوەتەوە جگە لە منداڵێکى 5 ساڵان کە تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەگەر 10 خاڵ لەبەرچاو بگریت رێگری لە خنکان و ئاگرکەوتنە...

ئەگەر 10 خاڵ لەبەرچاو بگریت رێگری لە خنکان و ئاگرکەوتنەوە دەکەیت