دیمه‌نێك له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و به‌نداوه‌كانى هه‌رێم... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار
"20 به‌نداوى ته‌واوكراو هه‌ن"
ماسته‌رپلانێك بۆ بهگهشتیارییكردنى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم داده‌ندرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوكان خه‌ريكی دانانى ماستهرپلانێكن بۆئه‌وه‌ى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بەگەشتیاریی بكرێن.
ئیراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به 964ـى وت، چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى به‌نداوه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و راو و بۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كردووه، كه چۆن بتواندرێت سوود له به‌نداوه‌كان وه‌ربگیرێت.
وتیشی “بڕیارمانداوه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ردوولامان پێكبهێندرێت بۆ دانانى ماستهرپلانێكى تایبه‌ت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی تێبینییه‌كانیان ده‌تواندرێت سوود له هه‌ر 20 به‌نداوه تهواوبووهكهى هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێت بۆ به گه‌شتیاری كردنیان، به‌ڵام وتیشی “هه‌ر به‌نداوه و به‌پێى هه‌ڵكه‌وته و قه‌باره‌ى خۆیه‌وه پڕۆژه‌ى بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
روونیشیكرده‌وه، له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش تیمێك كار له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌كات، له‌هه‌وڵدان كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ تیمه‌كه یه‌كبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه گشتییه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت.