ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە
بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە دهۆک دوو کەس بریندارن
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
زانیاری نوێ گەیشت و هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا بوو:
بێوار عەبدولعەزیزی، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی راگەیاند، هۆکاری تەقینەوەکە ئەوە بووە کە ئەو دوو منداڵە یارییان بە بۆری تانکیەکە کردووە لە سەربانی ماڵەکە و ئاگریان لە بوری تانکیەکە بەرداوە و بەسەختی بریندار بوون.
لە کاتژمێر 11:35 خولەک زانیاری نوێ گەیشت
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک وتی، بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەی تانکیەکە، بە هۆکاری رووداوی ئاگرەکەش دوو منداڵ بریندارن.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی سەنتەری 122 لە دهۆکیش بە 964ـی وت، لە رووداوی ئاگر کەوتنەوەیەک ئاگادارکرینەوە تا ئەمبوڵانسەکەمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە، منداڵەکانیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بردووە بۆ نەخۆشخانە، بەپێی زانیارییەکان برینەکانیان سووکن و تەنها تووشی تەنگە نەفەسی بوونە.
حاجی محەمەد دۆسکی شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئەو دوو کەسەی کە سووتاون منداڵن و برای یەکن، تەمەنیان لە نێوان هەشت بۆ دە ساڵ دەبێت، یەکێکیان دەستەکانی سووتاوە بەڵام زانیارییم لەسەر کوڕەکەی تر نییە.
شیرین ئەنوەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان لە دهۆک بە 964ـی راگەیاند، دوو منداڵ بە ناوی محەمەد مەتین کە تەمەنی شەش ساڵە و رۆکان مەتین 10 ساڵە بەهۆی رووداوی تەقینەوەی تەنکیەکە گەیشتنە نەخۆشخانە، محەمەد مەتین لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕدایە و رێژەی سووتانەکەی 100% رۆکان مەتینی براکەشی رێژەی سووتانەکەی 30% و ئەویش لە ژێر چاودیری چڕ دایە.
زانیاری پێشتر…
لە گەڕەکی ماڵتای پارێزگای دهۆک تەنکیەکی نەوت تەقیوەتەوە و دوو کەس سووتاون لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، دوو کەس بەهۆی تەقینەوەی تەنکیەکی نەوت لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک بریندارن و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەکراون، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە
پێداچوونەوە: میدیا گۆران
رووداوی ئاگرکەوتنەوە
رێنماییەکی نوێی بەرگری شارستانیی هەولێر
سەقفەکانی بەرگری لە ئاگر دەرچەی رزگار بوون مسۆگەر دەکەن
دواى سوتانى دوکانێک
دوکاندارانى قەڵادزێ دەرسیان وەرگرت
چ کارێکیان پێتان هەیە
خاوەن بازاڕ و قەیسەرییەکانی هەڵەبجە سەردانی بەڕێوەبەرایەتيی بەرگريی شارستانی بکەن
لە كەركوك
سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا
"گومان دەکرێت بە دەست بێت"
لە چەند شوێنێکی چیای زۆزک ئاگر کەوتەوە
بەیانی ئەمڕۆ بووە