بۆ خزمەتگوزاری و ئاو

دانیشتووانی شاری رۆشنبیران لە سلێمانی گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دانیشتوانی پرۆژەی شاری رۆشبیران بەرامبەر نەبوونی ئاوی خواردنەوە و چەند خزمەتگوزاریەکی دیکە لە پرۆژەکەیاندا گردبوونەوە.

ئەیاد محەمەد ئەنجومەنی شاری رۆشنبیران بە 964ـی وت، ماوەی حەوت ساڵە ئەو پرۆژەیە دروستکراوە و تا ئێستا ئاوی لەلایەن حکومەتەوە بۆ رانەکێشراوە و مانگانە پارەی خزمەتگوزاری کۆدەکەنەوە و سەوزایی بوونی نییە.

باسی لەوەکرد، دوێنێ بە تەنکەر ئاویان بۆ هاتووە بۆ پرۆژەکە بۆ ئەوەی بۆ خواردنەوەی ماڵەکان دابەش بکرێت، بەڵام تانکەرەکە لەسەری نوسراوە ئەو ئاوە شیاو نییە بۆ خواردنەوە.

ئەوەی خستەرو، وەک هەڵوێستی یەکەم گردبوونەتەوە و مۆڵەت بە کۆمپانیا دەدەن تا رۆژی یەکشەممە داواکاریەکانیان دابین بکات، تا ئێستا پرۆژەکە دیواری نییە و موەلیدە لەناو ماڵەکاندا دانراوە.

شاری رۆشنبیران یەکێکە لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی و لە چەندین شوقەی سێ نهۆمی پێکهاتووە و نزیکە لە لە فولکەی تانجەرۆوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانە

لە هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانە