وێسtگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
لە گەڕەکێک بۆ گەڕێکی دیکە جیاوازە
تا دنیا گەرمتر ببێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبدەبنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە نێوان 11 بۆ 12 کاتژمێردایە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەری کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دابەزیوە بۆ 11 بۆ 12 کاتژمێری رۆژانە.
باسی لەوەکرد، پێدانی کارەبا لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە دەگۆڕێت و ئەو 12 کاتژمير کارەبایە بە تێکڕا هەژمار کراوە، گەڕەکەکان وەک یەک نین لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا پێیان.
ئەوەشی خستەڕو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمتر ببێتەوە.