ئاوەڕۆکەیان پاک کرایەوە
ناوچەی پیشەسازی سەنگەسەر کێشەی نەما
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمەکانی شارەوانی ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، ئاوەڕۆی ناوچەی پیشەسازییان لە گەڕەکی بانوو پاک کردەوە، کە چەند رۆژێک بوو گیرابوو.
نەبی بایز، سەرۆکی شارەوانی سەنگەسەر بە وەکالەت بە 964ی وت، ماوەی چەند رۆژێک بوو ئاوەڕۆی ناوچەی پیشەسازی گیرابوو، بەهۆی ئەوەی شوێنەکە زۆر قەرەباڵغە و لۆدێکی زۆری لەسەرە، بۆیە ئەمڕۆ تیمەکانمان بە هاوکاری کۆمپانیای بیڤان کە کۆمپانیای پاک کەرەوەن لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاوەڕۆکەمان پاک کردەوە و ئێستا گەڕەکەکە هیچ کێشەیەکی نەماوە.
ناحیەی سەنگەسەر کە بە ناحیەی ناودەشتیش ناسراوە، یەکێکە لە شەش ناحیەیەکەی قەزای پشدەر ئیدارەی راپەڕین ناوەندەکەی شارەدێی سەنگەسەرە، ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە لە ساڵی 2020دا 27 هەزار و 587 کەس بووە.