لە عێراق

پارەی ژینگەپارێزەكان زیاد دەكرێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنماییەکانی بۆ زیادكردنی پارەی کرێکارانی ژینگەپارێز (پاككەرەوە) دەرکرد.

لە نووسراوێکدا کە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی عێراق بڵاویكردووەتەوە و ئاراستەی شارەوانیی بەغدا کراوە، تێیدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت داوا دەكات گرنگیپێدانی پێویست بە کرێکارانی پاککەرەوە بدرێت بەم شێوەیە (کاتێک پشووی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە بەغدا و قایمقامییەتەکان رادەگەیەنرێت، پاداشتی كاش بدرێتە ئەو کرێکارانەی پاککەرەوە کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دامەزراون، هەروەها کرێی کرێکارانی پاککەرەوە (ئەوانەی بە کرێی رۆژانە کاردەکەن) دوو هێندە بکرێت بۆ رۆژانی جەژن بۆ رۆژانی پشوو).

زیاد کردنی مووچەی ژینگەپارێزان تەنها ئەگەرە

زیاد کردنی مووچەی ژینگەپارێزان تەنها ئەگەرە