فەرمانگەی ژینگەی هەولێر

“هەرکەسێک پێویستی بە دار بێت پێیدەدەین”

964+
میدیا گۆران

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دار دەداتە هەر هاوڵاتیەک کە بیەوێت لەبەردەم دەرگاکەی بیچێنێت بە ئامانجی زیادکردنی سەوزایی  .

دلشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، هەر هاوڵاتییەک بیەوێت دار لە بەردەم دەرگاکەی بچێنێت ئێمە پێی دەدەین، بەڵام سەرەتا پێویستە بێت سەردانمان بکات و ناوی تۆمار بکات لە ماوەی رۆژێک بۆ مانگێک دارەکانی پێدەگات.

لە وەڵامی پرسیاری چەند دار بە هاوڵاتیان دەدرێت دلشاد هیرانی وتی، پەیوەستە بە رووبەری بەردەرگای هاوڵاتییەکە، دەیپێوین و بەپێی پێویست بۆی دیاری دەکەین کە چەند داری پێویستە بۆ چاندن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر پرۆژەیەکی نوێ کە دروست بکرێت دەبێت 25٪ی سەوزایی بێت، ئەگەر هاتوو ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەکرد ئەوە بە کڕینی دار ناچار دەکرێت.

ئەو جۆری دارانەی کە بە هاوڵاتیان دەدرێن:

-دار سنەوبەر
-دار زەیتون
-دار ئەکاسیا
-دار فیکس
-دار سیسەم