لەلایەن پۆلیسى رواندز
لەسەر سووتاندنى چەند شوێنێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
دوو تۆمەتبار لە سنوورى رواندز لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران، ئەوەش دواى ئەوەى ئاگریان لە چەند شوێنێک بەرداوە، پۆلیسى سۆرانی دەڵێت،”دانیان پێداناوە”.
پۆلیسى سۆران لە راگەیەنراوێکدا باسى لەوەکردووە، رۆژى 21ـى ئەم مانگە، زانیارییان پێگەیشتووە لە بوونى چەند حاڵەتێکى ئاگر، لە لێکۆڵینەوەشدا دەرکەوت دوو تۆمەتبار ئاگرەکەیان کردووەتەوە.
وەک ئەوەى پۆلیسى سۆران باسى دەکات، دواى چەند کاتژمێرێک تۆمەتبارانیان دەستگیرکردوون، کە دوو کەس بوون و لە وتەکانیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە هەڵساون بە کردنەوەى چەند ئاگرێک لە چەند شوێن و کاتێکى جیاواز لە قەزاى رواندز.
تۆمەتبارەکان بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى 480 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بكەن .
104
124
134
144
ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە تەنیا بەبێ كۆد
یان لە رێگەى ژمارەى 07503330104، کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساپ، پەیوەندى بە پۆلیسى سۆرانەوە بکەن.
964 چەند جارێک ویستى پەیوەندى بە وتەبێژى پۆلیسى سۆرانەوە بکات، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.