بێ رکابەرن

هاتوچۆی هەڵەبجە 402 تابلۆی نایاب دەفرۆشێت

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی هەڵەبجە 402 ژمارەی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە ئەم ژمارە دڵخوازانەی بێ کابەرن، هەر هاوڵاتیەك کە فۆڕمی داواکاری ئەم ژمارانەی پڕکردوەتەوە لە سبەینێوە واتە دەتوانێت سەردانمان بکات.

ئەوانەی داواکاریان پێشکەشکردووە پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بکەن بکەن بەمەبەستی تەواو کردنی ێکارە یاساییەکان تایبەت بەو ژمارە دڵخوازانە.

هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، پێویستە لە کاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ـی پاش نیوەڕۆ ئامادەبن.

بە گوێرەی ئامارەکانی لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە، بۆ قۆناغی دووەمی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان دوو هەزار و 642 داواکاری هاوڵاتیانی وەرگرتووە بۆ 672 ژمارەی دڵخواز.

لەکۆی ئەم ژمارە داواکراوانە 279 ژمارەی دڵخواز رکابەریان لەسەرە وە 402 ژمارەیان بێ رکابەرن.

ژمارەکان ئەمانەن لەم لینکەوە ببینە.

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەی ناونوسین بۆ وەرگرتنی ژمارەی دڵخو...

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەی ناونوسین بۆ وەرگرتنی ژمارەی دڵخواز دەستپێدەکات