ئەو تۆمەتبارەی پۆلیس دەستگیری کرد _ وێنە: پۆلیسی سلێمانی
تەقەی لە هاوڵاتییەک کردبوو
تەقەکەرەکەی عەربەت بە خۆی و چەکەکەیەوە گیران
964+
ئەحمەد مستەفا
مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كردبوو.
لەکاتی پڕۆسەکەدا دەست بەسەر چەکی تۆمەتبارەکەشدا گیراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ته‌قه‌ی لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.
باسی لەوەشکرد، “له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو”.
وتەبێژەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، “لەئێستادا تۆمەتبار ( هـ، م، أ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه”.