خەلیفان

کرێکارێک بە تەزوى کارەبا گیانى لەدەست دا

964+

ئاکام غەفور-سۆران

نیوەڕۆی کرێکارێکى گەنج لە قەزای خەلیفان لە کاتی کار کردن بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا.

ئەو گەنجە دانیشتوی قەزای خەلیفانە و لە کارگەیەکی هێلەکە کاری کردوە و تەمەنی 24 ساڵە و خێزاندارە.

کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە 964ـی وت،” نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمى گەنجێک گەیندرایە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی تەزوی کارەبا گیانی لە دەستدابوو”.

بە وتەى سرێشمەیى، گەنجەکە کرێکارێکى دانیشتوى خەلیفانە و دواى گرتنەبەرى رێکارى پێویست لە نەخۆشخانە، تەرمەکەى بۆ توێکارى رەوانەى پزیشکى دادى سۆران کراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا