سلێمانی 31 یەکەمی هەبووە

دیارییەکەی پارێزگار چی بوو کە ئاڕاستەی پەروەردەی سلێمانی کرد؟

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پارێزگار و جێگرەکانی سەردانی پەروەردەی گشتی سلێمانی- یان کرد، “هەڤاڵ ئەبوبەکر، دیارییەکی کلتووری پێداون کە 10 هێما و سمبولی سلێمانی تێدا نەخشێندراوە”، ئەوەش لە بەرانبەر رێژەی بەرچاوی سەرکەوتنی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی 12.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی کە خۆی وێنەیەکی دیارییەکەی بۆ 964 ناردووە، دەڵێت، “دیارییەکە کلتورییە و سمبول و هێمای سلێمانی تیدا نەخشێندراوە، کە نوێترینیان وێنەی یەکێک لەو پاشماوانەیە کە زانکۆی سلێمانی لە شوێنەواری دێ کۆن دۆزییانەوە”.

لەسەر سەرجەم سێ ئاست و بەشەکانی، لە کۆی پارێزگای سلێمانی 31 خوێندکار لە یەکەمەکان بوون، بەڵام لە پلەی یەکەم و لەسەر هەر سێ بەشی، زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە کۆی هەشت خوێندکار، شەش خوێندکاریان سەر بە پەروەردەی سلێمانی بوون.

یەکەمەکانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:

یەکەمەکانی بەشی زانستی:

– ئاران لوقمان حەمەغەریب – سلێمانی
– ئەژی دارا جەلال – سلێمانی
– دیما هیوا عەلی – سلێمانی

یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:

– ئیمان رەمەزان سەعید – دهۆک

یەکەمەکانی بەشە پیشەییەکان:

– ئاسودە جەزا کەریم – سلێمانی
– مەروا شێرزاد خزر – هەولێر
– راستی رۆژگار کامەران – سلێمانی
– شێوە جەمال حەمەساڵح – سلێمانی