سبەینێ لە ئەرکەکەی نامێنێت

هاوڵاتیانی پێنجوێن بە رۆیشتنی قایمقام نیگەرانن

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

سبەینێ زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن لە مەراسیمێکدا ماڵئاوایی دەکات و دەستبەرداری پۆستی قایمقام دەبێت و هاوڵاتیانی قەزاکەش نیگەرانن بە رۆیشتنی.

ئەحمەد محەمەد هاوڵاتییەکی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، زۆر نیگەرانە بە رۆشتنی زانا رەحمان چونکە کەسێکی زۆر باش بووە و سوودیان لێ بینیوە و ئەوەی کە بۆی کرابێت بۆ پێنجوێنی کردووە.

وتیشی، داواکاری ئەوەیە دوای زانا رەحمان کەسێکی دیکە کە خەڵکی پێنجوێن بێت بچێتە جێگاکەی تاوەکو لە کێشە و گرفتی قەزاکەی تێبگات.

بەختیار تۆفیق هاوڵاتیەکی دیکەیە و بە 964ـی وت، زانا رەحمان وەک کەسوکاری پێنجوێنییەکان مامەڵەی کردووە و زۆر دڵگرانە بە رۆیشتنی.

زانا رەحمان رەحیم، ماوەی 10ساڵە لە پۆستی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێندایە و سبەینێ دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

لە ساڵی رابردوو کاتێک پێنجوێنییەکان خۆپیشاندانیان بۆ کارەبا کرد زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن دەستی لە کارکێشایەوە، دواتر هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دەستبەرداری خۆپیشاندان دژی نەبوونی کارەبا بوون و زانا رەحمانیان بە باوەش بردەوە بۆ باڵەخانەی قایمقامیەت و رێگەیان نەدا واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نامەی دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن لە ئەنجومە...

نامەی دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن لە ئەنجومەنی وەزیرانە