دیمهنێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ڤێتێرنه‌رى له سنوورى قوشته‌په... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى قایمقامییه‌تى قوشته‌په
هه‌ڵمه‌تى كوتانیان ده‌ستپێكردووه
نه‌خۆشی تاعون له‌ناو مه‌ڕو ماڵاتى سنوورى قوشته‌په بڵاوبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنووره قه‌زاى قوشته‌په ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشی تاعون له‌ناو مه‌ڕ و مهڵاتى ئاژه‌ڵداران بڵاوبووه‌ته‌وه و تیمه‌كانى ڤێتێرنه‌ریش ده‌ستیان به رێگرى كردن له ته‌شه‌نه‌كردن و چاره‌سه‌ركردنیان، كردووه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه ده‌ست 964 كه‌وتووه له‌سنوورى گونده‌كانى قه‌زاى قوشته‌په 54 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ و 20 هه‌زار سه‌ر بزن و پێنج هه‌زار سه‌ر مانگا هه‌یه.
د. نه‌جات سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى ڤێتێرنه‌رى قوشته به 964 ـى راگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان نه‌خۆشی تاعون له‌ناو مه‌ڕو ماڵات بڵاوبووه‌ته‌وه كه ده‌گاته نزیكه‌ى 45%ـى ئه‌م سنووره.
وتیشی “نه‌خۆشییه‌كه زیاتر مه‌ڕ و بزنى گرتووه‌ته‌وه و له‌ناو ئه‌وانیشدا زیاتر به‌رخه‌كان تووشی بوونه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو بنكه وه‌كو پێویست ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى چاره‌سه‌ریان نییه به‌ڵام خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمان و پێداویستییه‌كانیان بۆ ئاماده بكه‌ن و ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه چاره‌سه‌رى ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، به دوو شێواز چاره‌سه‌رى ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، یه‌كه‌مجار رێگرى له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌كه‌ن و دواتریش له‌رێگه‌ى ده‌رمان و كوتانه‌وه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له‌و نه‌خۆشییه باوانه‌ى كه له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانى سنوورى قوشته‌په‌دا هه‌یه جگه له تاعون، نه‌خۆشییه‌كانى دانكه و لهندهكیش بڵاوه، به‌ڵام بڵاوبوونهوهكهى ئێستایان وه‌ك تاعون نییه.
ئاژەڵداری
کوژراو و بریندار هەیە
جارێکی تر هێرش کرایەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی
ئاماری دەزگای مین بۆ ساڵی 2025
نزیکەی سێ ملیۆن مەتر دووجا زەوی پاککراوەتەوە و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
لە دەربەندیخان
دێوانە سەرڕێژی کردووە و دیواری قوتابخانەکانیش نەڕووخاون
لە بێئاوی 35 ماڵ چۆڵیان کردبوو