پێویستى به توركیا و سلێمانى نامێنێت
بۆ یه‌كه‌مجار كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ له زاخۆ داده‌مه‌زرێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئیدارەی زاخۆ بڕیاری داوه گەورەترین کارگەی چیمەنتۆ لە سنووره‌كه‌ى دابمه‌زرێنێت و ده‌بێته یه‌كه‌مین كارگه و ئیدى بۆ پێویستییه‌كانى بینا دروستكردن پێویستى به‌وه نامێنێت ئه‌م به‌رهه‌مه له ده‌ره‌وه‌ى خۆى هاورده بكات.
كارگه‌كه وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر روبەری 180 دۆنم زەوی لە گوندی دێرەبوونى خۆرئاوای زاخۆ ده‌بێت.
ئەمرۆ شەممە 20.7.2024 جگەرخوێن تاهیر، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی زاخۆ بە 964ـى راگه‌یاند، هەموو رێكاره‌كانى دامه‌زراندنى ئه‌م كارگه‌یه تەواو کراون ته‌نیا واژۆی وەزارەتی دارایی ماوە، چونکە ئەو زەویەی کارگەکە لەسەر دروستدەکرێت هی ئەوانە.
گوژمەی پرۆژەکە 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی یە، 30 ساڵ بە بەردەوامی بەرهەمی دەبێت و نزیکەی 150 دەرفەتی کاریش دەرەخسێنێت.
وتیشی “له رووى جیولۆجی پشكنین بۆ ناوچەکە کراوە و وەزارەتی سامانە سروشتییه‌كان و پیشەسازی و بازرگان‌یش هەموو رێکارێکیان ته‌واوکردووە و پرۆژەکە 100% سەرکەوتوو دەبێت”.
به‌قسه‌ى جگه‌رخوێن تاهیر، بەرهەمی چیمەنتۆى ئه‌م كارگه‌یه بە باشترین کواڵێتی دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر هه‌ریه‌ك له پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ بە قەزا و ناحیه‌كانیانەوە بۆ دابینكردنى به‌رهه‌مى چیمه‌نتۆ، پشتیان بە وڵاتی تورکیا و کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی دەبەست بۆ دروستکردنی خان‌و و باڵەخانەکان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەبەرهێنان
ئه‌مریكا چیتر پاره نادات
عێراق ده‌بێت تا كۆتایی 2028 مین و پاشماوه‌كانی جه‌نگ له وڵاته‌كه‌ی لاببات
باڵیۆز ئاشکرای کرد
لە بەندەری فاوەوە دێن؛ بەهای بازرگانی کۆریا بۆ عێراق گەیشتووەتە 10 ملیار دۆلار
ئه‌مه چۆنه؟
ئێران ده‌یه‌وێت فڕۆكه له ئه‌مریكا بكڕێت
كۆبوونەوەیەكیش كرا