خاوەن هەنگەکان خۆیان پاسەوانیان دەکەن

لە کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و شاورێ ورچ هەنگوینی نەهێشتووە

964+

ژێوار خدر

ماوەی دوو هەفتەیە ورچ بەرۆکی کورەی هەنگی کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و شاورێی گرتووە و هەموویانی وێرانکردووە، خاوەنی هەنگەکانیش هیچ چارەیەکیان نییە جگە لە ئێشکگرتن بەدیار هەنگەکانییانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 هەفتەی رابردوو ورچ لە دۆڵی شاورێ پەلاماری کورەی هەنگی داوە و نزیکەی شەش بۆ حەوت کورە و ئەم هەفتەیەش لە کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و لە ناوچەی (بانگێرە) نزیکەی 30 بۆ 40 کورەی هەنگی لەناوبردووە، لە ئێستادا خاوەنی هەنگەکان چوونەتە کوێستانەکان بۆ چاودێریکردنی ئەو کورە هەنگانەی کە ماون.

ئیبراهیم مەحمود بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە بۆ 964 پەلاماری ورچی بۆ مێشهەنگەکان لە هەردوو شوێنەکە پشتڕاستکردەوە.

وتیشی ”بەهۆی سەختی شوێنەکانەوە کە هەنگەکانی تێدا دانراوە و ناوچەیەکی شاخاوییە، ئێمە ناتوانین هیچ رێکارێک بگرینە بەر بۆ رێگریکردن لە دووبارە نەبوونەوەیان”.

ئاماژەی بەوەکرد بۆ پارێزگاریکردن لە هەنگەکان، باشترین کار ئەوەیە خاوەنی هەنگەکان بۆ خۆیان چاودێری هەنگەکانیان بکەن.

بە قسەی ئیبراهیم مەحمود، لە ساڵانی رابردووشدا حاڵەتی لەم شێوەیە لە سنورەکەیاندا هەبووە و ئەوە یەکەمجار نییە کە ورچ هێرش بکاتە سەر کورەی هەنگ.

شەوى رابردوو ورچێک پەلامارى گەنجێکى دا

شەوى رابردوو ورچێک پەلامارى گەنجێکى دا