ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق:

گرفته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانمان نییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌ و گرفته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه‌، هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌بووه‌.

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، له‌ سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق ئاسایین و به‌هۆى ئه‌و گرفته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ى دروستبووه‌، كاریگه‌رى له‌سه‌ر سستمى ئه‌لیكترۆنى نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ به‌شێكى وڵاتانى جیهان، بەهۆی کێشەیەکى ئەلیکترۆنییەوە گەشته‌ ئاسمانییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کێشەیان بۆ دروست بوو و له‌هه‌ندێك وڵاتیش گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان وه‌ستاون.

کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی وەستاند

کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی وەستاند