دیمهنێكى دوو له به‌شداربووانى خوله‌كه... وێنه: گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه
ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار و هونه‌ره‌جوانه‌كان بوون
خولى فێربوونى كاره ده‌ستییه‌كان له هه‌ڵه‌بجه كۆتایی هات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەشتوگوزاری هەڵەبجە، كۆتایی به‌و خوله هێنا كه بۆ ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار و هونه‌ره‌جوانه‌كان رێكيخستبوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌لی كار دابین بكه‌ن.
ژماره‌ى به‌شداربوونى خوله‌كه 21 ده‌رچوو بوو و خوله‌كه‌ش بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی UNDP و رێکخراوی هاوکاری دارایی USAID به‌ڕێوه‌چوو.
چیا قاسم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی فێری كاره ده‌ستییه‌كان بوون و له ناوچه گه‌شتیارییه‌كاندا بابه‌ته‌كانیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوودا له‌رێگه‌ى UNDP و رێكخراوه‌كانه‌وه پاڵپشتى دارایی بۆ ئه‌و ده‌رچووانه دابین بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م ده‌رچووانه وه‌ك بڕاندێكی تایبه‌ت و مۆركێكی كوردانه له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌كو گه‌شتوگوزار ته‌واوى پاڵپشتى ئه‌و 21 كه‌سه ده‌رچووه ده‌كه‌ن كه له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ستاندی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت.