کلیپەکەی ناوی تۆبەیە
فەتحی عەبدوڵا سوپرایزی هەیە و تۆبە دەکات
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
فەتحی عەبدوڵا گۆرانیبێژی شاری هەولێر، دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە بەمزوانە بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت” ویستم بەیەکجاری وازبهێنم.
ماوەیەکی زۆرە فەتحی عەبدوڵا هیچ بەرهەمێکی هونەری نییە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 فەتحی عەبدوڵا وتی، “دەمویست بە یەکجاری وازبهێنم و پێشم وایە زۆر زوڵمم لە هەوادارانم کردووە، بەڵام کارێکی نوێم هەیە بەناوی (تۆبە) و بەمزوانە بڵاویدەکەمەوە”
پێداچوونەوە: پەری ساڵح