پارە نییە

بۆ کتێبى نوێ مەچنە کتێبخانەى گشتی رانیە

+964

ژێوار خدر

قەیرانى دارایى بە تەنیا کاریگەرى لەسەر بازاڕ دروست نەکردووە، کتێبیشى گرتووەتەوە، ئەوەتا بەوهۆیەوە کتێبخانەى گشتى رانیە هیچ کتێبێکى نوێى تێدا نییە.

دانا خدر بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی راپەڕین بە 964ـى وت،”پێشتر بودجەیەکى ساڵانەمان هەبوو، بەشێکیمان تەرخان دەکرد بۆ کڕینى کتێب، بەڵام قەیرانى دارایى ئەو بودجەیەى نەهێشت، بۆیە ناتوانین کتێبى نوێ بکرین مەگەر نووسەرێک خۆى کتێبەکەیمان پێشکەش بکات”.

“ئێمە پێشتر بودجەیەکی ساڵانەمان هەبوو بەهۆیەوە دەمانتوانی کتێبی پێ بکڕین، بەڵام ئێستا بودجەکەمان کەمی کردووە، بە نموونە ئەگەر کتێبخانەیەک 150 هەزار دینار بودجەی هەبووبێ لە ساڵێکدا، توانیویەتی لەو بڕە  25 تا 50 هەزار دینار بۆ کڕینی کتێب تەرخان بکات و ئەو بودجەیەش بەپێی قەبارەی کتێبخانەکان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیكە جیاوازە،  چ کتێبێک و ژانرێک خواستی زۆرتری لەسەر بوایە ئەو کاتە ئەو کتێبانەمان دەکڕی”، دانا خدر وای وت.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی راپەڕین، “لە رانیە تەنیا قەیرانى کتێبى نوێ نییە، بەڵکو قەیرانى خوێنەریش هەیە و ئەوانەى سەردانى کتێبخانەش دەکەن زیاتر خوێندکارى دواقۆناغى زانکۆ و ماستەر و دکتۆران، کە وەک سەرچاوە بۆ توێژینەوەکانیان کتێب وەردەگرن”.

لە کتێبخانەی ئاکرێ شوێنی کتێب نەماوە

لە کتێبخانەی ئاکرێ شوێنی کتێب نەماوە