دەرگای سکاڵاشی کردەوە
ئەوقاف مەرجی بۆ حەج و عومرە دانا و ژمارەیەک کۆمپانیاش سڕ دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە ئەمساڵ بە ڤیزای گەشتیاری و ساڵی، خەڵکیان برد بۆ حەج و سڕی کردن، هەروەک دەرگای سکاڵا تۆمارکردنی کردەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف بە 14 مەرج، رێگەپێدانی بۆ کۆمپانیاکانی عومرە بڵاوکردەوە، کە دیارترینیان ئەوەیە کۆمپانیاکە کاری فەڕمی حەج و عومرە بێت.
وەزارەتەکە بڕیارەکەی، پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەرکردووە، ئەوەش بۆ “لێکۆڵینەوە لەسەربردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە،بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لەدەرەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی”.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024 ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو کارە بووە بەهۆی مردن و بێ سەروشوێن بوونی چەند هاوڵاتییەکمان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەفەرمانی وەزاری ژمارە (117) لە 3.6.2024، لێژنەیەکی پێکهێناوە بەبەشداری نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی”.
وەک یەکەم هەنگاویش بڕیاریانداوە بە:-
1-ئەو کۆمپانیایانەی، کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوەو بەڤیزای ساڵی و ڤیزای گەشتیاری و ڤیزا جۆراوجۆرەکان خەڵکیان بردووە بۆ وڵاتی سعودیە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتایی پێدێت، سڕ دەکرێن و مافی بەشداریکردنیان نییە بۆ گەشتەکانی عومرە.2- ئەو کۆمپانیایانەی، کەهیچ کێشەیەکیان و نییەو لە ڕێگای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەشێوەیەکی یاسایی خەڵکیان بردووە بۆ حەج، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداردەکرێنەوە، کە بەشدار دەبن لەگەشتەکانی عومرە، دوای دەرچوونی رێنماییەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە.
3-هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر هەر کەس و کۆمپانیاییەک هەیە، کەوا مافی زەوت کردووەو بەنایاسایی مامەڵەی لەگەڵ کراوە و زەرەرمەند بووە لەرێگەی ڤیزا جۆراوجۆرەکانەوە، تاوەکو (10) دە ڕۆژی دیکە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن .
4- شوێنی تۆمارکردنی سکاڵا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستەکان.
هەروەها، بهرێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومڕهی ههرێمی كوردستان هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024، مهرجهكانی رێگهپێدانی تایبهت به كۆمپانیاكانی فرۆشتنی بهرنامهی عومره بۆ ساڵی 1446 كۆچی بڵاوکردەوە، کە دیارترینیان ئاماژە بەوەکراوە، “دەبێت کۆمپانیای حەج و عومرە بێت و نابێت کۆمپانیا و هاوپشکەکانی لە ڤیزەی جۆراوجۆر تێوەگلان بن لە ساڵی 2024”.
مەرجەکان: