خەریکی شتی دیکە دەبێت

ئەدێڵ تاقەتی نەماوە و ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

سوپەرستارە بەریتانیە دەنگ خۆشەکە ماندوو بووە و دەیەوێت ماوەیەک دوورکەوێتەوە لە کاری هونەری و خۆی بە شتی دیکەوە خەریک بکات

ئەو گۆرانیبێژە بەریتانییە بە کەناڵی ئەڵمانی ZDF ی وتووە: تانکیەکەم تەواو بەتاڵ بووە لەبەر ئەوەی هەموو کۆتایی هەفتەیەک لە لاس ڤێگاس لەسەر ستەیجم و گۆرانی دەڵێم، هیچ پلانێکیشم نییە بۆ بەرهەمی هونەری نوێ.

“من پشوویەکی گەورەم دەوێت و دەمەوێت تا ماوەیەک خۆم بە شتی دیکەوە خەریک بکەم’، ئەدێڵ وای گوت.

ئەدێڵ لە مانگی نۆڤەمبەری 2022ـەوە هەموو کۆتایی هەفتەیەک لە کۆشکی سیزارز لە لاس ڤێگاس کۆنسێرت دەکات، وا بڕیارە لە 23ـی ئەم مانگە کۆتایی پێبهێنێت و دەست بە پشووەکەی بکات.

ئەدێڵ لە 5ـی ئایاری 1988 لە ناوچەی تۆتنهامی لەندەن لەدایک بووە، گۆرانیبێژێکی پۆپی ئینگلیزییە بە دەنگە سۆزدارەکەی لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە هەوادارێکی زۆری کۆکردەوە و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار و چەندین خەڵاتی دیکەیە.

پڕ بینەرترین بەرهەمی ئەدێڵ لە یوتوب:

ئەو بەرهەمەی ئەدێڵ کە خەڵاتی ئۆسکاری پێوەرگرت: