له سنوورى مێرگه‌سۆر
دوو هەڵۆی زێرین دواى چارەسەرکردن ره‌وانه‌ى ناو سروشت كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو سروشتى سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر، دوو هه‌ڵۆى زێڕین دواى چاره‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه ره‌وانه‌ى ناو سروشت كرانه‌وه.
هه‌ڵۆى زێڕین ناوى زانستى ئه‌م جۆره هه‌ڵۆیه‌یه، ره‌نگى قاوه‌ییه، به‌قسه‌ى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزانیش له ناو سروشتى هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌یه به‌تایبه‌تیش له سنوروى ئه‌واندا.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌ياندنى به‌تالیۆنه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م دوو هه‌ڵۆیه نه‌خۆش كه‌وتبوون و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه راده‌ستى ئه‌وان كراون و دوای چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ى ناو سروشتیان كردوونه‌ته‌وه.
وتیشی “ساڵانه له مانگه‌كانى تهمموز و ئاب، چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خۆشكه‌وتنى هه‌ڵۆ به‌هۆى گه‌رماوه له سنووره‌كانمان هه‌یه، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه و راده‌ستى ئێمه ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ركردن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنى باڵنده و ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌كان ئه‌وان پزیشكى تایبه‌تیان له‌ناو به‌تالیۆنه‌كه‌یان نییه، به‌ڵام ده‌ڵێت، چه‌ند ساڵێكه پزیشكێك له سنووره‌كه‌یاندا چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانیان ده‌كات و ئه‌وانیش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان پێیه‌وه هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و باڵنده و ئاژەڵانهى نه‌خۆش ده‌كه‌ون.
ژینگه
"نهدارک" نوێکرایەوە
لە شوێنی دارە پیرۆزەکەی ئێزدیەکان نۆ داری زەیتوون چێندرانەوە
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سۆران: سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه
به‌دواداچوون بۆ بڕینه‌وه‌ی سه‌دان داری به‌ڕوو له دۆڵی ئاكۆیان ده‌كرێت
له سنونێ چێندران
نەتەوە یەکگرتووەکان 10 هه‌زار نه‌مامى به‌سه‌ر 100 جوتیار دابه‌شكرد
"پێشتر ورچیش بیندرابوو"