هەواڵەکان
لە یەک مانگدا سوپاى تورکیا نۆ گوندى بە گوندنشینان چۆڵکردووە و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
دوو كەس كە بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر تۆمەتبارن، بە چەند كیلۆ کریستاڵێكەوە لە ناو بازاڕی ناحیەی پردێ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران، ئەوان جلی سەربازییان لەبەر بووە و خەڵكی هەولێر و سلێمانین.
قۆناغى یەکەمى ئۆپەراسیۆنەکەى سوپاى تورکیا لە کۆتاییدایە و بەم نزیکانە قۆناغى دووەم کە پەڕینەوەیە بۆ چیاى گارە دەستپێدەکات، رێکخراوى (CPT)، ئاشکراى دەکات کە لەیەک مانگى رابردوودا نۆ گوند بەهۆى گرژییەکانەوە چۆڵکراون.
زیندانیانى سیاسى خۆیان گەیاندە نوسینگەى سلێمانى پەرلەمانى عێراق و داواى گەڕاندنەوەى موچەکانیان دەکەن.
دانیشتووانی گوندی كۆپتەپەی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر، بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاریی کارەبا و خراپیی رێگەوبانەکان، رێگەی سەرەکیی نێوان سلێمانی – هەولێریان داخست، هاوڵاتییەكیش دەڵێت حکومەت تا ئێستا بە دەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتووە