676 ملیار دینار

موچەی هێزە ئەمنییەكانی كوردستان گەیشت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕی (676 ) ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. وەزارەتەكە كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە شایستە داراییەكانی دوو مانگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتووە، بەڵام روونیان نەكردووەتەوە موچەی هەردوو مانگ دابەش دەكەن یان نا.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بوو، وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەكانی هەردوو مانگی پێنج و شەشی رابردووی هێزەكانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی نەناردبوو.

"بڕیاری خەرجکردنی موچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان درا"