عێراق
شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەكانیان دەستپێدەكاتەوە و لە یەكەم دانیشتدا گفتوگۆ لەسەر چوار بڕیار دەكرێت،
فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویانكردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو 20.7.2024 دانیشتنی یەكەم لە خولی دووەمی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆ و خوێندنەوە بۆ چوار بڕگە دەكرێت، كە پێكهاتوون لە
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم لە هەمواری پرۆژەیاسای شەهیدان ژمارە 2ی ساڵی 2016
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسندكردنی رێككەوتنی خزمەتگوزاری هێڵی ئاسمانی لە نێوان عێراق و ئازەربێجان.
سێیەم: راپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) بۆ پڕۆژەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی.
چوارەم: راپۆرت و گفتوگۆ (خوێندنەوەی دووەم) بۆ پێشنیاری هەمواری یەكەم بۆ پاسای پاسپۆرت ژمارە 32 بۆ ساڵی 2015.