هاوڵاتییەك: چا بووەتە مایەی تەندروستییەكی باش

پلەی گەرما 55یش بێت خانەقینییەكان واز لە چای گەرم ناهێنن

+964
راژان باجەڵان – خانەقین

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە خانەقین، كە جار هەیە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و زیاتریش، چایخانەکانی ئەو قەزایە هێشتا هەر جمەیان دێت و خواردنەوەی چای گەرم بەرناكەوێت.
لە چایخانەكانی خانەقین هەرکەسەو دەیبینی چایەک و جگەرەیەکی بەدەستەوەیە و هەندێکیان دەنگی تاوڵە و دۆمینەکەیان لەوناوە هەرای ناوەتەوە .
شێخ غالب هاوڵاتییەکی خانەقینییە و بە 964ی وت، گەرما هیچ کار لەم خەڵکە ناکات و هەمووی هۆگری چا خواردنەوە بوون، وەک خۆیشی رۆژانە بەلای کەمەوە 12 چای دەخواتەوە .
سەلام کەسارە، خاوەن چایخانەی کەسارەیە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی بازاڕی خانەقین بۆ 964ی گێڕایەوە، “خەڵکەکە بەم گەرمایە چا لە زستان زیاتر دەخۆنەوە، زیاترینیانیش مامۆستا خانەنشینەکانن کە بەدەم چایەوە قسەوباسی خۆیان دەکەن”.
جاسم مەشهەدی، هاوڵاتییەکی دیكەیە و بۆ 964ی گێڕایەوە، پلەکانی گەرما بگاتە 55 پلەش واز لە چایەکە ناهێنێت، چونکە ئەوە بووەتە هۆکاری ئارامکردنەوەی بیر و هۆشی و تەندروستییەكی باش بۆ ئەو.
ساڵانە لە مانگی تەمموز، لە خانەقین پلەکانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت و جار هەیە بۆ چەند رۆژێك دەبێتە گەرمترین شاری جیهان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە خانەقین نرخی ماسی دوو هێندە بەرزبووەتەوە 

لە خانەقین نرخی ماسی دوو هێندە بەرزبووەتەوە