دیمهنێكى ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى نه‌خۆشخانه
به‌ڕێوه‌به‌ر: نه‌خۆشییه‌كانى دڵ له زیادبووندان
نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام ده‌بێته خاوه‌ن به‌شی قه‌سته‌ره‌ى دڵ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى به‌شێكى تایبه‌ت به قه‌سته‌ره‌ى دڵ ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ڵێت، نزیكه‌ى دوو مانگى دیكه‌ى پێویسته تا ده‌كرێته‌وه.
تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى گشتيى قه‌زاى پیرمام به‌شی قه‌سته‌ره‌ى دڵ نه‌بووه، ئه‌وه‌ى پێویستى بووبێت سه‌ردانى سه‌نته‌رى دڵى هه‌ولێریان كردووه.
د. كامه‌ران عومه‌ر، به‌ڕێوەبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، بیناى به‌شه‌كه له‌ناو نه‌خۆشخانه ئاماده‌كراوه، ئه‌وه‌ى ماوه دابینكردنى ئامێر و پێداویستییه‌كانیه‌تى.
وتیشی “پێشبینى ده‌كه‌ین تا دوو مانگى دیكه ئه‌م به‌شه نوێیه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى نه‌خۆشی دڵ پێویست بوو ئه‌م به‌شه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هه‌بێت، چونكه ده‌ڵێت، جگه له سه‌نته‌رى دڵ له هه‌ولێر ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى له سۆران ئه‌م به‌شه هه‌یه و كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كه‌ش هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر و لۆدی نه‌خۆشه‌كانى له‌سه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه.
قەزای پیرمام
"لەمڕۆوە ئاو دابەش ناکرێت"
شێلوبوونی رووباری قەندیل ئاوی خواردنەوەی لە شەقڵاوە و پیرمام راگرت
رێكاری یاسایی تەواو كرا
قایمقامەكانی شەقڵاوە و پیرمام دەستبەكار بوون
تەقەکان مەشقی سەربازی بوون
"هێرشی سەر پیرمام دوورە لە راستیەوە"
75 جوتیارن و هەر یەکێکیان 400 کیلۆ وەردەگرێت