داوای کارەبا و چاککردنی رێگا دەکەن
دانیشتووانی گوندێك رێگای تەقتەق – ئاغجەلەریان داخست
964+
گۆڤەند فەتاح – ئاغجەلەر
بە هۆی کەمی خزمەتگوزاری و خراپی رێگەوبانەکانی سنووری گوندی قەمیشەی سەر بە ناحیەی ئاخجەلەر، دانیشتووانی گوندەکە رێگەی سەرەکی هاتوچۆی نێوان ناحیەی تەقتەق – ئاغجەلەریان گرت و حکومەتیش تا ئێستا بە دەم داواکارییەکانەوە نەهاتووە.
ئامانج لوقمان، یەکێکە لە دانیشتووانی گوندی قەمیشە بۆ 964 وتی، کێشەی کەمی ڤۆڵتیەی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی رێگەوبان وای لێکردووین رێگە بگرین و نەهێڵین هیچ بارهەڵگرێک بەو رێگەیەدا بڕوا.
وتیشی، بە هۆی رێگەگرتنی رێگەی سەرکەڵکی سەر بە ناحیەی تەقتەق لۆدێکی زۆر هاتووەتە سەر ئەو رێگەیە ئەوەش وای کردووە رێگەکەمان چەند خراپە، خراپتر دەبێت.
گوندی قەمیشە سەر بە ناحیەی ئاغجەلەرە بە نزیکەی 25 کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی