100 مەترێک لە زێى بچوکەوە دوورن

دانیشتوانى سەرکەڵەک دژى نەبوونى ئاو و کارەبا گردبوونەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

تەنیا 100 مەترێک لە زێى بچوکەوە دوورن، بەڵام چەند رۆژێکە دانیشتوانى گوندى سەرکەڵەکى ناحیەى تەقتەق، ئاویان نیە بیخۆنەوە و دوو رۆژیشە کارەبایان نەدیوە، بۆیە ئەمڕۆ گردبوونەوە و خێمەى ناڕەزایەتییان هەڵدا.

پێشڕەو رەفعەت، یەکێک لە دانیشتووانی گوندی سەرکەڵەک، بە 964ـى وت، بەم وەرزی گەرمایە سەرەکیترین پێداویستی ئاو و کارەبایە، ئێمەش ئەوە چەند رۆژە دەناڵێنین بەدەست نەبوونی ئاو و کارەباوە، تا ئێستاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار پەیوەندی پێوە نەکردووین بۆ ئەوەی کێشەکانمان چارەسەر بکەن.

گوندی سەرکەڵەک 100 مەترێک لە ئاوى بەخوڕى زێی بچووکەوە دوورە، بەڵام ئێستا توشى قەیرانى ئاو بوون، هۆکارەکەش ئەوەیە کارەبایان نییە خەتاسەکان ئیش ناکەن و ئاو هەڵنادەن.

وەک ئەوەى دانیشتوانى گوندەکە باسى دەکەن، بەهێمنانە و مەدەنیانە گردبوونەتەوە و داواکاریى خۆیان دەگەیەنن، بەڵام ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە خێمەکەیان هەڵناگرنەوە و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پڕۆژەى ئاوى تەقتەق - کۆیە وەستێنرا

پڕۆژەى ئاوى تەقتەق - کۆیە وەستێنرا