تیمە تەندروستییەکانی دەربەندیخان لە کاتی دەرمان رشتندا _ وێنە: تەندروستی دەربەندیخان
تیم و دەرمان ئامادەن
بۆ مێرووە زیانبەخشەکان نووسراو بۆ خۆپاراستنی دەربەندیخان بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرجەم “فەرمانگە، قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان” ئەگەر پێویستیان بە رشتنی دەرمانی دژە مێرووە زیانبەخشەکان هەیە ئەوا دەستبەجێ خۆپاراستنی تەندروستیی دەربەندیخان ئاگادار بکەنەوە.
بەشی خۆپاراستن لە تەندروستیی شارەکە تیمی پێکهێناوە و دەرمانیش ئامادەیە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 14.7.2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندوستی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکردووە، “ئاگاداری سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوری قەزای دەربەندیخان دەکەین ئەگەر پێویستیان بەڕشتنی دەرمانی مێروەزیانبەخشەکانە نوسراومان ئاڕاستە بکەن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “تاوەکو لە رێگەی تیمی تایبەتەوە دەرمان رێژی بۆ بینا و باڵەخانەکانیان بکرێ، نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی دەربەندیخان بکەن”.
وەرزی گەرما و گۆڕانی کەشوهەوا، هۆکارە بۆ دروست بوون و گەشەی چەندین مێروو، کە هەندێکیان زیانبەخش، خۆپاراستنی شارەکە دەیانەوێت بەو هەنگاوە رێگری لە گەشەیان بکەن و رێگربێ لە زیان گەیاندن و کاریگەرییان.