سێ دیمه‌نى كاتى كاركردن بۆ كۆنكرێتكردنى دوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى شه‌قڵاوه... وێنه: پارێزگاى هه‌ولێر
85 ملیۆن دینارى بۆ دابینكراوه
دوو گه‌ڕه‌كى شه‌قڵاوه بۆ یه‌كه‌مجاره شه‌قام و كۆڵانه‌كانى كۆنكرێت ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار دوو گه‌ڕه‌ك له‌ناو سه‌نته‌ره‌ى قه‌زاى شەقڵاوە كارىكۆنكرێتكردن بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانیان ده‌كرێت سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، زۆربه‌ى كاره‌كانیان ته‌واو كراوه.
گه‌ڕه‌كه‌كان بریتین له كاوانیان و ئازادى و به درێژایی سێ هه‌زار مه‌تر كارى كۆنكرێتیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
رێكان حسێن، سه‌رۆكى شاره‌اونى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ده‌ست به‌و كاره كراوه و زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى كاركردن له‌م دوو گه‌ڕه‌كه ته‌واو كراون و ته‌نیا كۆنكرێتكردنهكهى ماوه.
وتیشی “بڕى 85 ملیۆن دینار بۆ ئه‌م كۆنكرێتكردنه لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاكان دابینكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد رووبه‌رى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه كه كۆنكرێت ده‌كرێن بریتییه له پێنج كۆڵان و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شه‌قڵاوه
زووتر له واده‌ی خۆی
جووتسایدی هه‌ولێر - گۆمه‌سپان كرایه‌وه
هاتوچۆی هه‌ولێر وادەڵێت؛
ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی له هه‌ولێر داخران و بۆ هاتوچۆکردن مەترسیدارن
خۆشحاڵ بوون و هانیاندان
ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى باتاس رێزیان له دوو قوتابییه نایابەكه‌یان گرت
هه‌ولێر و دهۆكیش به‌شدارن