ئه‌مڕۆ یەك كارتۆن هێلكە لە كوردستان بەچەند بوو؟

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

نرخی یەك كارتۆن هێلكە لە بازاڕەكانی كوردستاندا لە گۆڕانكاریدایە، لە هەولێر و دهۆك بە 75هەزار دینارە و لە سلێمانی بە 68 هەزار دینارە.

پەیامنێرانی تۆڕی 964 لە بازاڕەكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك، سۆراخیان بۆ نرخی هێلكە كرد و بە پێی سۆراخەكان نرخەكان لە شارەكانی كوردستان جیاوازە.

نرخی یەك كارتۆن هێلكە لە بازاڕی هەولێر بە 75 هەزار دینارە، لە بازاڕی دهۆك بە 75هەزار و 750دینارە، لە سلێمانی بە 68 هەزار دینارە، به‌م پێیه‌ ئێستا لە بازاڕەكانی كوردستان 5 هێلكە بە هەزار دینارە.

 بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئێستا رێگە نادرێت لە هیچ شوێنێكی دەرەوەی كوردستانەوە هێلكە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات هەر كەسێك هێلكەی توركی و ئێرانی دەفرۆشێت ئاگاداریان بکه‌نه‌وه‌ تا سزایان بدەن.

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ، لە هەرێمی كوردستان 28 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە هەیە و لە رۆژێكدا 13 هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەم دەهێنرێت، ئەوەش واتە دوو ملیار و 500 ملیۆن هێلكە لە ساڵێکدا.