78%ـی بەشێوەی نەختینەیە وه‌رگیراوه‌

له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا سلێمانی زیاتر له‌ 16 ملیار دینار داهاتى هه‌بووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئه‌و ژماره‌ داتایانه‌ى ماڵپه‌رى شه‌فافییه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر له‌ 16 ملیار دینار بووه‌.

ماوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهاته‌كه‌ له‌ رۆژی 6.7.2024 تاوه‌كو 12.7.2024ـه‌.

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانه‌ و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ی رابردوودا بڕی 16 ملیار و 528 ملیۆن و 38 هەزار و 239 دینار بووە.

به‌پێی داتاكانى ماڵپه‌ڕه‌كه‌، 78%ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردوو بەشێوەی نەختینەیە و 5%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە و مقاصە 18% بووە.