"وه‌زیرى كار ده‌چێته به‌غدا"
كار بۆ هاوتاكردنى موچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى هەرێم له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هەوڵەکان بۆ هاوتاکردنی موچەی کەمئەندامانی هەرێم لەگەڵ عێراقدا بەردەوامی هەیە و به‌قسه‌ى به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیش بڕیاره بەم نزیکانەش وەزیره‌كه‌یان سەردانی بەغداد بکات.
بێستون جەبار، بەرێوەبەری گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964 وت، چاوه‌ڕێن به‌غدا موچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى هه‌رێم هاوتا بكات ئینجا ده‌رگا بۆ تۆماركردنى كه‌مئه‌ندامى نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “بڕیاره وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەمنزیکانە سەردانی بەغداد بکات، بۆ مەبەستی هاوتاکردنی موچەی کەمئەندامان لەگەڵ عێراقدا”.
باسی لەوەشکرد، ئه‌گه‌ر موچه‌ى کەمئەندامانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوتابكرێت، سەرجەم تایبەتمەندیەکانی لە عێراق دەیانگرێتەوە لێرەش بە هەمان شێوە دەبێت.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، ئێستا مانگانە نزیکەی 75 هەزار کەمئەندام لەسەرجەم هەرێمی کوردستان موچە وەردەگرن و ناوی 13 هەزار و 225 کەمئەندامیش نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و چاوەروانی رەزامەندین.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کەمئەندامان
حەوت جۆر پیشەیە
راهێنانی پیشەیی کرایەوە و کەمئەندامان دەتوانن داوا پێشکەش بکەن
سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقییان کردووە
کەمئەندامان داوای هاوتاکردنی موچەکانیان دەکەن
خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی چەمچەماڵ
بڕۆن بایۆمەتری بکەن دەنا موچەکانتان دەبڕدرێت
چی پێویستە؟