دیمه‌نى پزیشكێكى پسپۆڕى منداڵان له‌كات چاره‌سه‌ركردنى منداڵێكى نه‌خۆش... وێنه: فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر
به‌شى راوێژكارى منداڵان كراوەته‌وه
له‌مەودوا ئەگەر منداڵەکەت نەخۆشکەوت بیگەیەنە فریاكه‌وتنەکەى رۆژئاواى هه‌ولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار بەشی راوێژکاری مناڵان كرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیش نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌هۆى بوونى حاڵه‌تێكى زۆر نه‌خۆشكه‌وتنى منداڵان بڕیاری كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كه‌یان داوه.
جگه له رۆژانى هه‌ینى، به‌شى منداڵان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌كاتى به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كراوه‌یه.
گه‌نجۆ شێرزاد، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه به 964ـى وت، به‌پێویست زاندراوه ئه‌م به‌شه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بكرێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى منداڵان كه رۆژانە روویان له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “بڕیارى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه نوێیه له چوارچێوه‌ى فراوانكردنى خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانه له سنوورى هه‌ولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، له هه‌ولێر ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕین تایبه‌ت بووه به منداڵان، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هاوكارى و كارئاسانى بۆ هاوڵاتیان ده‌كات منداڵه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ند پزیشكى پسپۆڕى منداڵ كارى بینین و چاره‌سه‌ركردنى منداڵان له‌و به‌شه ده‌كه‌ن.