دیمه‌نێكی به‌رهه‌مهێنانى كوارگ له پڕۆژه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ... وێنه: نۆرینگەی کشتوکاڵی هەرتەل
ساڵانه زیاتر له 3000 تۆن
به‌رهه‌مهێنانى کوارگ (قارچک) له هه‌رێمی كوردستان زیاد له پێویستى ناوخۆیە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى له بوارى به‌رهه‌مهێنانى كوارگدا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، زیاد له پێویسته و بۆ ناوچه‌كانى عێراقیش هه‌نارده ده‌كرێت.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى داوه، له هه‌رێمى كوردستان 11 پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مێنانى كوارگ هه‌ن و كه‌وتوونه‌ته پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، به‌رهه‌می ساڵانه‌ی كوارگ سێ هه‌زار و 190 تۆنه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى كوارگ خۆراكی سه‌ره‌كى دانیشتوانى هه‌رێم نییه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رهه‌مهێنانى زۆره، بۆیه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا رێگریان له هاورده‌كردنى ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵام له ناوخۆش بۆ دروستكردنى ئه‌م پڕۆژانه خواستێكی زۆر هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌داهاتوودا رێكارى پێویست ده‌گرنه به‌ر.