پشووی هاتنی گەرما

ئومێد خۆشناو: لێرە جارێ ھیچ بڕیارێک نییە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و راگەیاندنی پشوو، جارێ هیچ بڕیارێكیان نییە.

ئومێد خۆشناو ئەم ئێوارەیە بە 964ی راگەیاند، سەبارەت بە راگەیاندنی پشوو، جارێ هیچ بڕیارێك نییە.

بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا سبەی پلەكانی گەرما لە عێراق زۆر بەرز دەبنەوە و لە هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە گەرمایەكی بەتین هەیە.

ئەمڕۆ کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە هەشت پارێزگای عێراق، کەربەلا، نەجەف، بەسرە، میسان، واست، زیقار، دیوانییە و موسەننا، دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی، بەو هۆیەشەوە لە هەر هەشت پارێزگا و هەروەها لە موسڵیش سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

عێراق دەکوڵێت و لە حەوت پارێزگا پشوو راگەیەندرا

عێراق دەکوڵێت و لە حەوت پارێزگا پشوو راگەیەندرا

ئومێد خۆشناو: رێنمایی به‌ موچەخۆران دراوە له‌سه‌ر به...

ئومێد خۆشناو: رێنمایی به‌ موچەخۆران دراوە له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامێری ئەی تی ئێم