كوردستان چ باسە؟

عێراق دەکوڵێت و لە حەوت پارێزگا پشوو راگەیەندرا

+964
پەری ساڵح

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ئاستی کوڵان، حەوت پارێزگای عێراق لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییان و كارمەندانی فەرمانگەكان پشوویان راگەیاند.

بەیانیی ئەمڕۆ کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە هەشت پارێزگای عێراق  کەربەلا، نەجەف، بەسرە، میسان، واست، زیقار، دیوانییە و موسەننا، دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی، بەو هۆیەشەوە کەمێک پێش ئێستا لە حەوت پارێزگا سبەی کرایە پشوو.

بە گشتی شەپۆڵێکی گەرما رووی لە ناوچەکانی عێراق و کوردستان کردووە، لە ناوچەکانی هەرێم جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆزیش ئاسمانی گرتووە.

هەشت پارێزگا گەرماکەیان سەروو 50 پلەیە

هەشت پارێزگا گەرماکەیان سەروو 50 پلەیە