سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند

رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام دەدرێت

964+

توانا نەقی

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەبەشداری لایەنە براوەکان ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێکدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک کە هێزە براوەکان لە خۆدەگرێت.

دەشڵێت، ئەوان بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەن، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 11.7.2024 کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا.

هەروەها داوا لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکار بن بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری رێککەوتوون و تەواو کردنی ئەم وتويژانە لە رۆژانی داهاتوودا.

رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەوە لەکاتێکدا بوو لە ساڵی 2005ـەوە ئەو هەڵبژاردنە لە پارێزگای کەرکوک بەڕێوە نەچووبوو.

ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسای...

ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی دەخۆن