پێوەی پابەند نەبن سزا دەدرێن
رێنمایی بۆ خاوەن مۆلیدەکانی سەید سادق دەرکرا
964+
توانا نەقی
لە قەزای سەید سادق چەند رێنماییەک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بۆ مۆلیدە و خاون مۆلیدە ئەهلیەکانی ئەو سنوورە دەرکراوە و دەبێت پێوەی پابەند بن.
ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامیەتی سەید سادق بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان نیگەرانی و ناڕەزایەتییان هەبوو لە مامەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ دانانی جۆزەی نوێ و گۆڕینی وایەر و سیانەی مۆلیدەکان.
دەشڵێت لە رێگەی چەند رێنماییەکەوە خاوەن مۆلیدەکانیان ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر پابەند نەبن پێیەوە سزا دەدرێن، رێنماییەکان پێکهاتوون لە:
– هاوڵاتیان ئـازادن لە هەڵبـژاردن و کڕینـی (جۆزەی کارەبایی) بە مەرجێک لە جۆری باش بێت و لە پێدانی تەزووی کارەبا (ئەمپێر) زیاد و کەم نەکات و بەرژەوەندی هەردوولای تیادا پارێزراوبێت.
– پێویستە خاونی مۆلیدە ئەهلیەکان و هاوڵاتیان لەکاتی گۆڕینی (جۆزەی کارەبایی و وایـەری کارەبایی) یەکتر ئاگاداربکەنەوە، دەبێت گۆڕینەکە تەنیا بە هۆی تێکچوون یـان خراپ بوونیانەوە بێت.
– پێویستـە خـاوەنـی مۆلیدە ئەهلیەکان رەچـاوی بـارو دۆخی هاوڵاتیان لە وەرزی گەرما بکەن بە شێوەیـەکی باش مۆلیدەکانیان ئامادەبکەن پێشوەختە سیانە بکەن ق بەزووترین کات مۆلیدەکانیان کارپێبکەن و کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن.