ژمارەیەک گۆشتفرۆش دوکانیان داخستووە

گۆشتفرۆشێک لە شارەزوور: قازانج سەری مایەی خواردووە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە قەزای شارەزوور ئاژەڵ گرانە و دەستناکەوێ، ئەم گرانییە هۆکارە بۆ ئەوەی بە گران دەست کڕیارانیشی بکەوێت، هەندێک گۆشتفرۆش ماوەیەک و هەندێکی دیکە لە پاش جەژنی قوربانەوە دوکانەکانیان نەکردووەتەوە.

زیاتر لە مانگێکە نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی کیلۆیەک لە نێوان 18 تا 23 هەزار دیناردایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، جەمال رەحمان، گۆشتفرۆش لە قەزای شارەزوور بە 964ی وت، “ئاژەڵ لە مەیداندا زۆر گرانە، سەرەڕای گرانییەکەی بە زەحمەت ئاژەڵێکمان دەست دەکەوێت گۆشتەکەی باشبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی نەبوون و دواکەوتنی موچەوە هاوڵاتیش پارەیان پێنییە گۆشت بکڕن، بۆیە لە جەژنی قوربانەوە دوکانەکەم داخستووە و هیچ ئاژەڵێکم لە کوشتارگەوە وەرنەگرتووە”.

ئەو باسی لەوەکرد، “ئاژەڵ لە ناوخۆدا کەمبووەتەوە و رێگەنادەن لە سنوورەکانەوە بێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە گۆشت گران بووە و ئەو ئاژەڵەی سەری دەبڕین بە کیلۆ دەیفرۆشین، لە ئاژەڵێکدا 10 هەزار بۆ 20 هەزار قازانج دەکەین و بەشێکی تری دەبێت بە قەرز بیدەین بە هاوڵاتیان، ئێستا قەسابخانەکانیش پارەیان لەسەر ئێمە زیاد کردووە، ئەوەش وادەکات قازانج سەری مایە بخوات”.

ئەم چل رۆژە ئاگاتان لە نرخی گۆشتی سوور بێت

ئەم چل رۆژە ئاگاتان لە نرخی گۆشتی سوور بێت

جوامێر یەکێکە لە گۆشتفرۆشەکانی دیکەی شارەزوور، ئەو ئاماژەی بەوە کرد، “نزیکەی ساڵێکە ئاژەڵ بەردەوام گرانە و ئێستا ئاژەڵ دەنێردرێتە ناوچەکانی خوارووی عێراق، پێشبینی دەکرێ زیاتر گرانتربێت، بەهۆی ئەوەی جەژنی قوربان کە قوربانی دەکرێت و خەڵکی گۆشتی بۆ دەڕوات چەند هەفتەیەک گۆشت ناهێنینە ناو دوکانەکانمان”.

بەڵام سەرەڕای ئەوە، “ناچارین لەمەودوا زۆر بە کەمی ئاژەڵ سەرببڕین و بۆمان ساغ نابێتەوە، لە قەسابخانەش پارەی زۆرمان لێوەردەگرن، ئەگەر دانەیەک سەرببڕم و 10 ئاژەڵ سەببڕم، هەر هەمان نرخی بەڕاد وەردەگرن، بۆ سەربڕینی یەک ئاژەڵی بچوک 16 هەزار پێویستە کە بۆ لێدانی مۆری سەلامەتی چوار هەزار، سەربڕین پێنج هەزار، بەڕاد حەوت هەزار لە ئێمە وەردەگرن”، جوامێر محەمەد وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خانمانی شارەزوور بۆ دروستکردنی ساوەر و دۆینە گەنم دەکو...

خانمانی شارەزوور بۆ دروستکردنی ساوەر و دۆینە گەنم دەکوڵێنن